
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندن و جێبەجێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوپاسی قەتەر دەکات بۆ ڕۆڵە گرنگەکەی لە بەدەستهێنانی ڕێککەوتنەکە.
وێنە گەورەکە: لە درێژایی 15 مانگی شەڕی غەززە، قەتەر یەکێک بوو لە نێوەندگیرەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست، لە ڕۆژی 15-1-2025 سەرۆکوەزیرانی قەتەر بەفەرمی ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیلی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوپاسی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر دەکات بەتایبەت بۆ ڕۆڵە گرنگەکەی لە هەوڵەکانی نێوەندگیری ئاگربەستی غەززە، هیوای خواست کە هەوڵەکان بۆ بوونیادنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت.
زانیاریی زیاتر: قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە 19-1-2025 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست، لە قۆناغی یەکەم کە شەش رۆژ دەخایەنێت 33 بارمتەی ئیسرائیل کە لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 حەماس بەدیل گیران، ئازاد دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






