بایدن : ئەمڕۆ دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ بوونیادنانی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-20

جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت حەماس دوای هێرشەکانی ئیسرائیل زۆر لاواز بووە، ڕیبەرانی حیزبووڵڵاش لەناو چوون.
چیرۆکی سەرەکی : جۆبایدن لە کۆتا ڕۆژی خۆی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە شاری چارلستۆن لە کارۆلینای باشوور کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و باسی لە ئاگربەستی غەززە و پێشهاتەکانی غەززە کرد.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن ڕایگەیاند:
-پاش ئەو هەموو ئازار و مردن و لەدەستدانی ژیانە، ئەمڕۆ چەکەکان لە غەززە بێدەنگ بوون.
-ڕێبەرانی حیزبوڵڵا لەناوچوون و حەماس دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بەتەواوی لاواز بووە.
-سەیرێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن، ئەمڕۆ لوبنان و فەڵەستین و سووریا دەرفەتێکی ناوازەیان بۆ بوونیادنان لەبەردستدایە بۆ ئایندەیەکی باشتری وڵاتیان.
ئەمەش بزانە: بایدن لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو ئەم ئاگربەستەی غەززە کاتی نییە بەڵکو هەمیشەییە و بە هاوکاری لەگەڵ تیمی دۆناڵد ترامپ هەوڵی جددی دەدەین.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





