ترەمپ: سەرکەوتنی من لە هەڵبژاردنەکاندا نەبووایە ئاگربەست ڕووینەدەدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-20

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە میانەی ئاهەنگێکی جەماوەری بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵە گرنگەکەی لە دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە .
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی غەززە ڕایگەیاند، یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکان، یەکەم هەنگاویشە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم دەستکەوتەش بەدەست نەدەهات ئەگەر سەرکەوتنە مێژووییەکەی 5ـی نۆڤمبەر نەبووایە.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ یەکێک بوو لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی پشت بەدیهێنانی ئاگربەستی غەززە و چەندین جار هۆشداری تووندی بە حەماس داوە کە لە ئەگەری ئازادنەکردنی بارمتەکان تاوەکو ڕۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەرگای دۆزەخ بۆ حەماس دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 5-11-2024، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوێندی یاسایی دەخوات بۆ ماوەی چوار ساڵ کورسی دەسەڵاتی زلهێزترین وڵاتی جیهان دەگرێتە ئەستۆ.
باکگراوند: ڕۆژی 15-1-2025 دوای 15 مانگ لە شەڕ و بۆردومان لە کەرتی غەززە دواجار ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیریی ئەمریکا، قەتەر و میسر هاتە ئاراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






