تەندروستی جیهانی: بوونیادنانەوەی سیستەمی تەندروستی لە غەززە کارێکی قورس و ئاڵۆز دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-20

دیمەنی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی غەززە
ئاڤا نیوز
دوای جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بڕیارە قۆناغی بونیادنانەوەی کەرتی غەززە دەستپێبکاتەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، کارێکی قورس و ئاڵۆز دەبێت.
وێنەگەورەکە: دوای ساڵێک و 3 مانگ شەڕ و بۆردومانکردنی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، کەرتی تەندروستی ئەو کەرتە بە تەواوی وێرانکرا و لە خزمەتگوزاری وەستا دوای جێبەجێکردنی ئاگربەست هەوڵ بۆ ئاوادەنکردنەوە و بوونیادنانەوەی دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕایگەیاند: دووبارە بوونیادنانەوەی کەرتی تەندروستی لە غەززە ئاڵۆز و قورس دەبێت، ئەمەش بەهۆی ڕادەی وێرانکاری و تێچووی ئەو کەرتە کە 10 ملیار دۆلاری پێویستە.
زانیاری زیاتر: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پلانێکی 60 ڕۆژە هەوڵ دەدەن فریاگوزاری سەرەتایی، چارەسەری بەپەلە بۆ خەڵکی غەززە دابین بکەن و لە هەفتەی داهاتوودا نەخۆشخانەی مەیدانی ڕەوانەی کەرتی غەززە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






