
شاندی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخجەلی سەرۆکی جەهەپە
شاندی دەم پارتی، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڕێگەپێدان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە گرتووخانە. ئەمە دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی جەهەپە، پێشنیازی ڕێکخستنی دووەم چاوپێکەوتنی شاندەکەی لە ئیمراڵی کرد .
وێنە گەورەکە: لە بەراوری 28-12-2024 شاندی دەم پارتی، سەردانی ئیمراڵیان کرد و چاویان بە ئۆجەلان کەوت، دوای ئەوەی زنجیرەیەک سەردان و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا ڕێکخست. بڕیار وایە لە کۆتایی سەردانەکەی ئەمجارەیان لەڕاگەیێنراوێکی فەرمی ڕوونکردنەوە لەسەر ئەنجامی گشتی هەوڵەکان بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانی ئەم جارەی شاندی دەم پارتی هاوشێوەی جاری یەکەم لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی جەهەپەیە کە لە دواین لێدوانی لەسەر ئەم پرسە گوتی: لەسەردانی دووەمی شاندەکە بۆ ئیمراڵی پێویستە وەڵامی " چەکدانانی پەکەکە بەبێ مەرج ڕابگەیێنرێت". دەم پارتی پێشوازیان لە داواکەی کرد و گوتیان؛" تا نەچینە ئیمراڵی نازانین وەڵامەکە چی دەبێت".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاندی ئیمراڵی لە ڕاگەێینراوێکدا ڕایگەیاند، سەردانی وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڕێگەپێدان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە.
هەنگاوی داهاتوو: دوای ماوەیەک لە پێشکەشکردنی داواکارییەکە، وەزارەتی داد بەرواری دووەم سەردانی ئیمراڵی بڵاودەکەنەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا مۆڵەتی ڕێگەپێدانەکە دەربچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






