
ماڵی کوردستان لە داڤۆس، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ داڤۆسی سویسرا لە ماڵی کوردستان دەستپێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ کۆڕبەندی داڤۆس لەژێر ناونیشانی "هاوکاری بۆ سەردەمێکی زیرەک" دەکرێت، کۆمەڵێک پانێڵ و کۆبوونەوەی گرنگ ڕێکدەخرێن، هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان لە ماڵی کوردستان کۆ دەبێتەوە و چوار ڕۆژی پڕ چالاکی، پانێڵ و کۆبوونەوەی گرنگی ئابووری لە ماڵی کوردستان ڕیک دەخرێن.
لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران و ڕێکخەری ماڵی کوردستان لە داڤۆس بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو بە دەستپێشخەری سەرۆکوەزیران بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکە گۆڕدرا، پێشتر تەنها بەشداریی سیاسی بوو، بەڵام ئەمساڵ 11 وەبەرهێنەری نیشمانیی کوردستان بەشدارن و ئامانجیش ئەوەیە کە وەبەرهێنەران لە کۆڕبەندێکی وا گرنگ قسەیان هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێمن لهۆنی، ڕاوێژکار و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەریی و پەیوەندیییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ڕێکخەری ماڵی کوردستان لە داڤۆس ڕایگەیاند: ئەمساڵ چەندین وڵات داوایان کردووە سەردانی ماڵی کوردستان بکەن لە داڤۆس، بەوپێیەی باوەڕیان وایە دەتوانن وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر بەمشێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی پەیامی سەری ساڵ ئاڵۆگۆڕ دەکەن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشوازی لە ساڵی نوێی زایینی
- جیهان
- 31 کانوونی یەکەم
دوورگەی کریسمس یەکەم شوێنی زەوی بوو پێی نایە ساڵی 2026





