
ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سووریا پەیامێک بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، کورد لە سووریا لەسەردەستی ڕژێمی ئەسەد ڕووبەڕووی ستەم بووەتەوە و ئەوان پێکەوە کار بۆ بوونیادنانی دادپەروەریی لە وڵاتدا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسانی نوێی دیمەشق تائێستا چەندینجار باسی ئەوەیان کردووە کە کوردیش هاوشێوەی نەتەوە و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا، مافە مەدەنییەکانی بەگوێرەی دەستووری داهاتوو گەرەنتی دەکرێت، بەڵام تائێستا گفتوگۆکانی کورد و دیمەشق بەفەرمی دەستیپێنەکردووە و بەکرداری هەنگاو نەنراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوە لە حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، "کورد جوانیی و درەوشاوەیی بە هەمەڕەنگی گەلی سووریا بەخشیووە، کۆمەڵگەی کوردییش لە سووریا و لەسەردەستی ڕژێمی ئەسەد ڕووبەڕووی ستەم بووەتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بونیادنانەوەی وڵات بەجۆرێک هەمووان تیایدا هەست بە یەکسانیی و دادپەروەریی بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






