
بارەگای کۆمپانیای گووگڵ
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کۆمپانیای گووگڵ یارمەتی ئیسڕائیلی داوە لە شەڕی غەززە بە دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد.
وێنە گەورەکە: ماوەی 15 مانگ شەڕی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە بەردەوام بوو، بەهۆیەوە بە سەدان کەس کوژران و بریندار بوون، هاوکات چەندین خانوو و باڵەخانە خاپوور بوون و بە سەدان خێزانیش ئاوارەبوون.
هەرچەندە کۆمپانیای گووگڵ چەندین جار ڕەتیکردووەتەوە کە بەشداری و یارمەتی ئیسڕائیلی دابێت لە شەڕی کەرتی غەززە، بەڵام ڕۆژنامەکە بەڵگەنامەیەکی ئاشکرا کردووە و ڕایدەگەیێنێت گووگڵ لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە یارمەتی ئیسڕائیلی داوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرای کردووە، لە هەفتەکانی یەکەمی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کاریان کردووە بۆ دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بۆ سوپای ئیسڕائیل و بەکارهێنیان بۆ بواری سەربازی.
زانیاری زیاتر: ڕۆژنامەکە لە زاری کارمەندێکی کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، زیاتر لە 100 کارمەندی کۆمپانیای گووگڵ داوایان کردووە کۆمپانیاکە پێداچوونەوە بە کارەکانی لەگەڵ سوپای ئیسڕائیل بکات، بەڵام کۆمپانیاکە بە تەواوی پشتگوێی خستوون و ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 50 کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستەوە، دوای ئەوەی ناڕەزایەتیان دەربڕی بوو بەرامبەر بەوەی یارمەتی سوپای ئیسڕائیل دەدات و زیان بە فەڵەستینییەکان دەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






