
لۆگۆی بزووتنەوەی نوجەبا، گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی نوجەبا کە گرووپێکی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقە هۆشداری دەداتە ئەمریکا ئەگەر هێزەکانی لە عێراق نەکشێنێتەوە، ئەوانیش هێرشەکانیان بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە دەستپێدەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن، تا کۆتایی ئەمساڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش گرووپە چەکدارەکان هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ڕاگرتووە.
لێدوانی فەرمی: ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا کە بەشێکە لە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ئەمریکا لە عێراق نەکشێتەوە ئەوانیش هێرشەکانیان "لە جاران بەهێزتر" دەستپێدەکەنەوە.
بەشێک لە قسەکانی ئەکرەم کەعبی:
- ئاگربەست، ئیسڕائیلی لە لەناوچوون پاراست و غەززە و گەلی فەڵەستین سەرکەوتن، لە داهاتووشدا لە قودسەوە نەخشەی نوێی ئازادی ناوچە دادەڕێژرێتەوە.
- پێویستە سەرکردەکان و بەرەی مقاوەمە ڕێکاری خۆپارێزی زیاتر بگرنەبەر، چونکە ئیسڕائیل کار بۆ لەناوبردنی سەرکردەکانی مقاوەمە دەکات.
- ئەمریکای داگیرکار کە ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی، ئێستا دوای ڕووداوەکانی سووریا لە بابەتی کشانەوەدا سستی دەنوێنێت ئەوەش مەترسیدارە، بۆیە هۆشداری پێدەدەین کە ئەگەر نەکشێنەوە ئێمەش هێرشەکانمان لە جاران بەهێزتر دەستپێدەکەینەوە.
- با بەکرێگیراوان، خیانەتکاران و بەعسییەکان بزانن کە پاڵەوانانی عێراق چاوەڕێتانن و پیلانەکانتان لەناو دەبەن، هیچ مەترسییەکیش لەسەر عێراقێکی بەهێز نییە کە پاڵەوانانی هۆشیاری تێدایە و لە پیلانەکانی دوژمن بەئاگان و ڕووبەڕووی دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی 10 کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد کورسییەکی دیکەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بەردەکەوێت






