ئاڤا دیجیتاڵ
لە کاتی چوونی بۆ قوتابخانه و بۆ گوتنهوى وانه‌ى هۆشیاریی ژینگه‌یی و گۆڕانكاریى كه‌شوهه‌وا به هاوڕێكانى خۆى ئاماده ده‌كات، لەگەڵ هاوپۆلانى سەیری كورته فیلمێک ده‌كه‌ن لەبارەی بابه‌تى پیسبوونى ژینگه و پاكڕاگرتنى زه‌وی كه خۆى ئه‌كته‌رى كورته فلیمه‌كه‌یه.
ئاوێز محەممەد، ناوی ئەو کچەی یازدە ساڵانەیە کە سەرپەرشتی چالاکییە ژینگەییەکانی گوندەکەی دەکات، کچێکی گورج و گۆڵە و لە خێزانێکی پێنج کەسی دەژیێت له گوندی جنێراوهى سه‌ر بهقهزاى ڕواندز، ئێستا لە پۆلی شەشی سەرەتایی دەخوێنێت لە قوتابخانەی جنێراوەی بنەرەتی تێکەڵاو.
ئاوێز محەممەد، ناوی ئەو قوتابییەیە و دەڵێت: من وه‌كو قوتابییه‌ک له پۆلی شه‌شه‌م ژینگه ده‌پارێزم له‌به‌رئه‌وه‌ى پێموایه ئه‌گه‌ر ژینگه نه‌پارێزم ئه‌وا ژیانى مرۆڤایه‌تی و زینده‌وه‌رانیش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه‌م ده‌بینی كه ژینگه‌یان پیس ده‌كرد بیرم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه ته‌نیا ژینگه پیس ناكه‌ن، به‌ڵكو داهاتووی من و ته‌واوى گۆى زەویش پیس ده‌كه‌ن، بۆیه بڕیارم دا خۆم و هاوڕێكانم و قوتابییانى قوتابخانه‌كه‌م پێكه‌وه ژینگه بپارێزین.
مامۆستاكانى هاوكارى و پشتیوانى ده‌كه‌ن له هۆشیاریى ژینگه‌یى و چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به ژینگه له قوتابخانه‌كه‌یان.
هێمن عەلی، مامۆستای ئاوێزە، لەبارەی ئەو کچە بچووکە ژینگەپارێزەوە دەڵێت: قوتابییه‌كى چالاک و قسهڕەوان و دۆستی ژینگه‌یه له قوتابخانه‌كه‌مان، كاریگه‌ریى زۆرى له‌سه‌ر قوتابییانى قوتابخانه‌كه‌مان هه‌یه، ڕۆڵێكی باش ده‌گێڕێت به‌تایبه‌ت له بوارى پاراستنى ژینگه له كاتى ده‌وامى ڕۆژانه‌ى قوتابخانه‌كه‌ماندا، چه‌ندین ڕاپۆرت و وتاری هه‌بووه لەبارەی پاراستنى ژینگه له پیسبوون، به‌تایبه‌ت بۆ هاندانى قوتابییه‌كان ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه و وه‌كو مامۆستایانى قوتابخانه‌كه‌مان هه‌میشه پشتیوانى ده‌كه‌ین.
ئاوێز و هاوڕێکانی دارستانەکانی گوند دەپارێزن، ساڵانە لە وەرزی چاندن بەڕوو دەچێنن، هانده‌رى سهرەكیى ئاوێز خێزانه‌كه‌یه‌تی، به‌تایبه‌ت دایكی به‌رده‌وام گفتوگۆى بابه‌تى ژینگه‌یى له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن.
کۆتر عەزیز، دایکی ئاوێز لەبارەی کچەکەی دەڵێت: هه‌ستم كرد كه جوڵه‌ى جیاوازی هه‌یه، پێموابوو له خوشک و براكانى جیاوازتربوو، منیش هاوكاریم كردووه و یارمه‌تیم داوه و هانی بده‌م سه‌ره‌تا له ماڵه‌وه پاک‌وخاوێنی بپارێزێت، دواتر قوتابخانه‌كه‌ى و ده‌وروبه‌رى خۆى و گونده‌كه‌مان، هه‌روه‌ها هانم داوه كه وابكات كاریگه‌رى له‌سه‌ر هاوڕێ و هاوپۆلانى هه‌بێت، گونده‌كه‌شمان ژینگه‌یه‌كی له‌بارى بۆ گه‌شتوگوزار هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووەتە هۆی ئەوەی ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر ڕوو له گونده‌كه‌مان بكات، بەهۆی پاشماوەکانیانەوە ژینگه‌كه‌مان پیس ببێت، ئه‌وه‌ش ئاوێزى زیاتر هان دا تاوەکو بوارى ژینگه دۆستى هه‌ڵبژێرێت.
لەنێو دارستانە چڕەکانی شاخی هەندرێن و لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕواندز لە دەڤەری سۆران، گوندی جنێراوە دەبینرێت، ئەم گوندەی بەهۆی ژینگەپارێزیی ئاوێز و هاوڕێکانی بە پارێزراوی ماوەتەوە و ئەوان هیواخوازن ئەم کارکردنی پێکەوەیە بۆ شار و گوندەکانی دیکەی کوردستانیش بگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق





