وەزیری دەرەوەی سووریا: هیچ پاساوێک بۆ بوونی هەسەدە نەماوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کانوونی دووەم

ژمارەیەک چەکداری هەسەدە، فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت، ئەوان پابەندن بە گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری نوێی وڵات و بەشدارییان لە حکومەتدا، بۆیەش هیچ پاساوێک بۆ بوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا نەماوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسانی نوێی دیمەشق تائێستا چەندینجار باسی ئەوەیان کردووە کە کوردیش هاوشێوەی نەتەوە و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا، مافە مەدەنییەکانی بەگوێرەی دەستووری داهاتوو گەرەنتی دەکرێت، بەڵام تائێستا گفتوگۆکانی کورد و دیمەشق بەفەرمی دەستیپێنەکردووە و بەکرداری هەنگاو نەنراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوە لە حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە چاوپێککەوتنێکدا کە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی لەگەڵیدا کردووە، ئاماژەی بەوەکردوە، ئەوان هەوڵ نادەن شۆڕش هەناردەی وڵاتانی دیکە بکەن یان دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا بکەن.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ ڕۆژنامە بەریتانییەکە:
- کاری لەپێشینەمان بوونیادنانی هاوپەیمانییەکی هەرێمییە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا
- لەم بوارەدا دەتوانین سوود لە پەیوەندییە نایابەکانمان لەگەڵ تورکیا وەربگرین، هەروەها دەتوانین سوود لە قورسایی پێگەی تورکیا لە ئاستی هەرێمی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا وەربگرین
- پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا پەیوەندی وابەستەیی نییە، هەژموونی تورکیاش لە سووریادا نەگەیشتووەتە ئاستی فراوانخوازی
- گفتوگۆکان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامن، دیمەشق ئامادەیە بەڕێوەبردنی زیندانەکانی تایبەت بە ئەندامانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەربگرێت
- ئێمە پابەندین بە گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری نوێی وڵات و بوونی نوێنەرایەتییان لە حکومەتدا، بۆیەش جەخت دەکەینەوە کە چیتر پاساوێک بۆ بوونی هەسەدە نەماوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






