
ساتی تەقینەوەکەی ناوچەی تارمیە
ئاڤا نیوز
داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقینەوەکەی قەزای تارمیەی باکووری بەغدا ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازانی سوپا و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کاربەدەستێکی عێراقیش دەڵێت ئەو ڤیدیۆیەی داعش بڵاویکردووەتەوە کۆنە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 2025-1-22، لە قەزای تارمیە لە باکووری بەغدا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بە هێزەکانی سوپاو ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا تەقییەوە بە هۆیەوە سێ ئەفسەر لەنێویاندا بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و سەربازێک کوژران و چوار ئەندامی دیکەی ئەو هێزانە برینداربوون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: تەقینەوەکە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکیەوە بووە لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ تەقەمەنییەکان و ڕوونیشیکردەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە پێکهێنراوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن داعشەوە کە تێیدا ساتی بە ئامانجگرتنی هێزە عێراقییەکە لە قەزای تارمیە پێشان دەدات و ڕاگەیاندنی بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشەکە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کاربەدەستێک لە ئاسایشی عێراقی کە قسەی بۆ میدیای عێراقی کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو گرتە ڤیدیۆییەی داعش کە بەم دواییانە بڵاوکرایەوە لە قەزای تارمییەی بەغدای پایتەخت "کۆنە و پەیوەندی بەو ڕووداوەی ئێستاوە نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆچی یەکێتی لە MEPS بەشدار نەبوو؟
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
شاندێک بۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەچێتە بەغدا
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
چاندن لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر نیو ملیۆن نەمامی تێپەڕاند
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: زیاتر لە 130 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن تۆمار کراون
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە






