
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس ڕایگەیاند، هەڕەشەی داعش هەر ماوە، بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی سووریا، ئێستاش مەترسی گەڕانەوەی داعش هەیە و ڕوو لە زیادبوونن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئابووریی جیهان و کەناڵی CNN ڕیچارد کوێست، لە ماڵی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ سەفین دزەیی کردووە و تاوتوێی چەندین تەوەر و باسیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ڕووداوەکانی سووریاوە سەفین دزەیی دەڵێت:
- ڕووداوە خێراییەکانی سووریا هەمووانی سەرسام کرد، تەنانەت ئیدارەی نوێی دیمەشقیش لە ناکاو بوو، سووریا وڵاتێکی گرنگە، بەڵام دەوڵەمەند نییە و پێویستە یارمەتی بدرێت.
- ئەوەی بۆ سووریا گرنگە یەکسانی هاووڵاتیبوونە، گەڕانەوەی ئاشتییە بەتایبەت بۆ کوردەکان، مافەکانیان بپارێزرێن، لەگەڵ مافی تەواوی پێکهاتەکانی.
- من پێم وایە ئێمە زۆر قەرزداری وەربەرهێنەرە ناوخۆییەکانمانین، زۆربەیان لێرە ئامادەن، ئەمانە لە کاتی سەختی حکومەتدا لەگەڵمان وەستاون، لە کاتە ئابوورییە قورسەکاندا، ئەو یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین لە ڕووی ژێرخان و سێکتەرە تایبەتەکاندا.
- ئێمە کیانێکی سەربەخۆ نین، بەشێکین لە عێراق و چەند کێشەیەکمان لەگەڵ بەغدا هەیە، لە ڕابردوو ئێمە دەجەنگاین بۆ ئەوەی بمێنینەوە، بەڵام ئێستا هەوڵی مانەوە و گەشەسەندن دەدەین.
- ئێمە پەیوەندی باشمان لەگەڵ بەغدا هەیە و لەگەڵ وەزیرەکانی حکومەت و ئەندامانی پەرلەمان لە پەیوەندیدان، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە کێشەمان هەیە، کێشەی ئابووری و دارایی کێشەی بوودجە، هەروەها کێشەی وزە و کێشەی خاکمان هەیە، لەلایەکی دیکەوە ماددەی 140 ی دەستوور کە داوا دەکات ناوچەی جێی ناکۆکەکان لەڕێگەیی میکانیزمەوە چارەسەر بکرێن.
- بەهێزترین خاڵی هەرێمی کوردستان، بوێری و خۆراگری و ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، ئێستا هاورێی نێودەوڵەتی زۆرمان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سیپان حەمۆ: یەکگرتوویی و هاوسۆزی کورد ڕۆژئاوای سەرخست
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
چین ڕەتی دەکاتەوە بەشداریی پەیماننامەی ئەتۆمی بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سیپان حەمۆ: یەکگرتوویی و هاوسۆزی کورد ڕۆژئاوای سەرخست
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانی و هاوکاریکردنی کوردستان دەکاتەوە




