ئەحمەد شەرع: پەیەدە وەڵامی بانگەوازەکەی ئێمە نادەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کانوونی دووەم
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا دەڵێت پەیەدە وەڵامی داواکارییەکانی ئێمە ناداتەوە. هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە پەکەکە و یەپەگە پرسی داعش بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاردەهێنن.
لێدوانی فەرمی: لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی هەبەری تورکی، ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند:
- پەکەکە و یەپەگە پرسی داعش بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاردەهێنن. هاوکات تەنانەت یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد وەڵامی بانگەوازەکەی ئێمەیان نەدایەوە سەبارەت بە سنووردارکردن و کۆکردنەوەی چەک لە ژێر چەتری دەسەڵاتدا.
- بەهیچ شێوەیەک نامانەوێت ڕووبەڕووی ئیسرائیل و هیچ وڵاتێکی دیکە ببینەوە، هەڵوێستی خۆشمان دژی داگیرکاری ئیسرائیل ڕاگەیاندووە و ئەگەر ئیسرائیلیش بەم شێوەیە بەردەوام بێت، فشارەکانمان زیاد دەکەین، چونکە ئێستا هیچ بیانوویەکیان بۆ داگیرکردن نەماوە.
- لەسووریا نوێی هیچ گڕۆپێکی چەکداری بیانی جێگەی نابێتەوە و مایەی قەبوڵکردن نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





