
چەند مامۆستایەکی هەولێر لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی خانەنشینکردنی مامۆستایان بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەچێتەوە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتی پەروەردەش لەمبارەیەوە دەڵێت، 'بەشێک لە ئامارەکەمان بەدەست گەیشتووە، چاوەڕوانی ئەوانی دیکەین'.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-1-2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا هەر کەسێک بەگوێرەی ڕۆژ و مانگی لە دایکبوونی تەمەنی گەیشتبێتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە وەزارەتی پەروەردەوە زانیاریی بەدەستگەیشتووە، بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە حەوت هەزار مامۆستا خانەنشین دەبن.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی مامۆستایانی خانەنشین لە سەنتەری شارەکان بەم جۆرەیە، سلێمانی دوو هەزار و 825، هەولێر هەزار و 500 ، دهۆک هەزار و 560، بەڵام ئاماری هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ تاوەکو ئێستا بۆ وەزارەتی پەروەردە ڕەوانە نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدان، بۆ خانەنشینکردنیان نزیکەی دوو هەزار مامۆستا دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





