
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، فەرمانێکی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی نزیکەی هەموو هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا دەرکرد، هاوکات تەنیا دوو وڵات فەرمانی ڕاگرتنەکە نایانگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: فەرمانە کارگێڕییەکە بۆ سەرجەم پۆستە کۆنسوڵی و دیپلۆماسییەکان نێردراوە و دوای ئەوە هاتووە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی جێبەجێکاری بۆ وەستاندنی هەموو ئەرک و خەرجییەکی نوێی یارمەتیی دەرەکیی دەرکرد.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی فەرمانەکە وەزارەت و ئاژانس و دامەزراوەکانی ئەمریکا بۆیان نییە یارمەتیی و هاوکاری دابین بکەن یان لە ڕێگەی پڕۆگرامی (USAID)ـەوە کار بکەن، بە بێ ئەوەی ڕەزامەندیی وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەو یارمەتیدانە وەربگرن. مەبەست لەم ڕاگرتنە پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمریکایە لە ماوەی 90 ڕۆژدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم فەرمانەدا چاوپۆشی تەنیا لە یارمەتییە داراییەکان بۆ هەریەکە لە ئیسرائیل و میسر کراوە و ناوی هیچ وڵاتێکی دیکە نەبراوە.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا ساڵانە نزیکەی 3.3 ملیار دۆلار هاوکاریی ئیسرائیل و 1.5 ملیار دۆلار هاوکاریی میسر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە





