ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنی داهاتوو زۆر زیاتر لە 50%ی دەنگی تورکیا دەبەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 کانوونی دووەم

رەجەب تەیب ئۆردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
رەجەب تەیب ئۆردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتاری کردنەوەی کۆنگرەی حیزبەکەی لەشاری وان بەڵێنی خزمەتی زیاتر بە خەڵکی شارەکە دەدات و دەڵێت، "ئێمە تەنیا بە وەبەرهێنان و پڕۆژە نا، بەڵکو بە خۆشەویستیی و هاوڕێیەتییەوە لە خەڵکی وان نزیک دەبینەوە".
چیرۆکی سەرەکی: کۆنگرەی 8ـی ئاسایی ئاکپارتی لە شاری وان لە باکووری کوردستان کرا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەوێ گوتارێکی پێشکەش کرد و جارێکی دیکە جەختی لە برایەتی کورد و تورک و پێکهاتەکانی دیکە کردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان، لە گوتارەکەیدا ڕایگەیاند:
- بەبێ جیاوازی تورک و کورد و عەلەوی و زازایی، هەموو لە باوەش دەگرین.
- لە هەڵبژاردنی ساڵی 2028 زۆر زیاتر لە 50%ی دەنگی تورکیا بەدەست دێنین، ئاکپارتی سێ لەسەر یەکی شارەوانییەکانی تورکیا بەدەست دێنێت، لەسەر ئەو بنەمایەش ئامادەکاریی دەکەین و تورکیایەکی بەهێز بۆ نەوەکانمان جێ دەهێڵین.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری تورکیا، خۆشەویستی خۆی بۆ خەڵکی شاری وان دووپاتکردەوە، بەوەی هیچ ماڵێک نامێنێت لە دەرگای نەدەن و میوانداری نەکەن، گوتی: داهاتووی وان، داهاتووی تورکیایە و خەڵکی وان بە کلتووری ڕەسەنی تایبەت بە خۆیان لە نێو تورکیا دەگەشێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





