
وێنەی کچێکی ئێزدی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەپێناو ئاسانکردنی پرۆسەی هاوسەرگیری و بەرزی نرخی زێڕ، ئەنجومەنی رۆحانی کوردانی ئێزدی مارەیی کچانی لەکاتی هاوسەرگیریکردن بۆ 40 گرام (هەشت) مسقاڵ زێڕ کەمکردەوە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە نرخی زێڕ ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزدەبێتەوە و ئێستا لە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژوودا، لە بازاڕەکانی کوردستان مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە نزیکەی 600 هەزار دینارە، ئەمەش پرۆسەی هاوسەرگیری قورستر کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە 25ـی 1ـی 2025، ئەنجومەنی رۆحانی کوردانی ئێزدی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا میری ئێزدیان بڕیاریداوە مارەیی کچان کەمبکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بڕیارەکە، مارەیی کچانی ئێزدی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە 75 گرامەوە بۆ 40 گرام زێڕ کەمکرایەوە.
ئەمەش بزانە: پێنج گرام زێڕ مسقاڵێکە، ئەگەر مارەیی بۆ 40 گرام زێڕی عەیار 21 کەم بکرێتەوە، ئەوا دەکاتە هەشت مسقاڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





