فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: هەوڵێک بۆ بڕینی قوتی خەڵكی کوردستان هەیە
- کوردستان
- 25 کانوونی دووەم

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای کۆکردنەوەی واژۆ لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان، لەلایەن پەرلەمانتارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، فراکسیۆنی پارتی هاتە دەنگ و لەمبارەیەوە دەڵێت 'ئەمە هەوڵێکە بۆ بەئامانجگرتنی قوتی خەڵکی کوردستان'.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند چەند ساڵێکە کێشە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەبارەی مووچە و بودجە هەیە و دەسەڵاتدارانی بەغدا بە بیانووی جۆراوجۆر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان بڕیوە و یان شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان کەمتر ناردووە. هاوکات ئەمڕۆ چەند پەرلەمانتارێکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەڵساون بە کۆکردنەوەی واژۆ وەک هەوڵێک لە دژی قوتی خەڵکی کوردستان و ناویان ناوە " كۆكردنهوهی ئیمزای پهرلهمانتارانی ناوهڕاست و باشووری عێراق".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند:
- کۆکردنەوەی واژۆ لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان بە ئاشکرا، هەوڵێکە بۆ بە ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان و قوتی خەڵکەکەی، ئەوانە مەبەستیانە مووچە بیبڕن.
- بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە؛ ئەم هەوڵە پێچەوانەی دۆخی خراپی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیشە، سەرەڕای ئەوەی زۆرترین بەشە بودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت، بەڵام لە سادەترین خزمەتگوزاری بێبەشن، دەبێت بپرسین ئەو بودجەیە بۆچی بەکاردەهێنرێت و لە چیدا خەرج دەکرێت؟.
- هەرێمی کوردستان نزیکەی 6.5%ی بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ڕەوانە دەکرێت، بەڵام 93.5%ی بودجە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





