کۆچبەران گیریان خواردووە؛ ئەمریکا دەیانێرێتەوە و وڵاتەکانیان وەریانناگرنەوە
- جیهان
- 26 کانوونی دووەم

سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکا. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ دوای دەستبەکاربوونی، فەرمانێکی واژۆ کرد بۆ ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە ئەمریکا.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەمریکا یەکەم گرووپی کۆچبەرانی مەکسیکی بە فڕۆکەیەکی سەربازی نارد بۆ مەکسیک، بەڵام بە وتەی دوو بەرپرسی ئەمریکی، حکومەتی مەکسیک ڕەتیکردووەتەوە ڕێگە بە نیشتنەوەی ئەو فڕۆکانەی ئەمریکا بدات کە کۆچبەرانییان هەڵگرتووە.
لێدوانە فەرمییەکان: لەسەر ناردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان، هەریەکە لە سەرۆکانی مەکسیک و کۆڵۆمبیا نیگەرانی خۆیان بەو بڕیارە دەربڕی.
٠ کلۆدیا شاینبام، سەرۆکی مەکسیک: دژی بڕیارەکەی ترەمپم بۆ ناردنەوەی کۆچبەران و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بە شێوەیەکی تاکلایەنە، چونکە ئیدارەی ترەمپ هەماهەنگیان لەگەڵ نەکردووین.
٠ گۆستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا: کۆچبەر تاوانبار نییە و دەبێت بە کەرامەتەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بەوجۆرەی مرۆڤ شایەنیەتی، ناتوانم ڕێگە بدەم کۆچبەران لە وڵاتێکدا بمێننەوە کە ئەوانی ناوێت بەڵام دەبێت بە کەرامەت و ڕێزەوە بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکەمان.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی بەڕازیل داوای ڕوونکردنەوەی لە ئیدارەی ترەمپ کرد لە بەرامبەر ئەو ڕەفتارە خراپەی بەرامبەر بە کۆچبەرانی بەڕازیل لە ئەمریکا کراوە، کە وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و کەلەپچە کرابوون.
باکگراوند: نزیکەی 48 ملیۆن کۆچبەر لە ئەمریکا هەن و لەسەدا 14.3 دانیشتوانی ئەمریکا پێکدەهێنن، تەنیا لە ماوەی دوو رۆژی سەرەتای ناردنەوەی کۆچبەران، ئەمریکا هەزار و 131 کۆچبەری دەستگیرکردووە و بە فرۆکە ناردوونیەتەوە بۆ ولاتەکانیان لە ئەمریکای لاتین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
دانیمارک هێزی زیاتر ڕەوانەی گرینلاند دەکات






