
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی پێنجەم کۆبوونەوەیان بۆ پێکهێنانی حکومەت و ڕەشنووسی دەسەڵاتی دامەزراوەکان بکەن، بەڵام بەهۆی چوونی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چەند ڕۆژێک دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو ئەمڕۆ بۆ پێنجەم جار لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوو لە ئەندامانی لیژنەکە کە د. ئومێد سەباح و ئامانج ڕەحیمن ئەندامی شاندی حکومەتن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئەگەر کارەکانی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێر تەواوبێت ئەوا ڕەنگە سەردانی بەغدا بکەن و بۆیەش کۆبوونەوەی کۆتایی بۆ دارشتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دواخراوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بۆ ڕەشنووسی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، جێگرەکانیان، دەسەڵاتی وەزیر و بریکاری وەزارەتەکان و ڕەشنووسێک بۆ کۆبوونەوەی باڵای نێوانیان لەبارەی دەسەڵاتە ئیداری و داراییەکان دواخراوە دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە.
زانیاریی زیاتر: چوار کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتیی لە هەولێر بەڕێوەچووە، لە کۆبوونەوەکانیشیان نەخشەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و شێوازی حوکمرانی گفتوگۆی چڕی نێوانیان بووە، لە کۆبوونەوەی داهاتوو ئەو 15% ـی ڕەشنووسەی ماوە تەواودەکرێت.
ئەمەش بزانە: ئەندامانی شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی لە شەش کەس پێکهاتوون، لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و د.ئومێد سەباح، لە پارتی و شاندی یەکێتیش پێکهاتوون لە د.ڕێواز فایەق، ئامانج رەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح پێکدێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لە پەرلەمانی ئیسرائیل قسە دەکات
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: پارە بۆ تیرۆریستانی داعش لە کەمپی هۆل دەگوازرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: پارە بۆ تیرۆریستانی داعش لە کەمپی هۆل دەگوازرێتەوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سبهی ئهنجامی زانکۆلاین ڕادهگهیێنرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە قۆناغی دووەمی قیرتاوکردنی شەقامی هەولێر - خەبات دەکرێت