
بوردومانی ئیسرائیل لە لوبنان، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی وادەی ئاگربەستی 60 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، کۆشکی سپی ئاگربەستەکە تا مانگی داهاتوو درێژدەکاتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: لە 23 ئەیلوول 2024، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر باشووری لوبنان، بەهۆیەوە جەنگ و وێرانکاری ڕووی لەو ناوچەیە کرد، دوای چەندین هەوڵی ناوخۆیی و دەرەکی ئاگربەست لە 27-11-2024، لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا، دواجار لە 26-1-2025، ڕێککەوتنی 60 ڕۆژەی ئاگربەست بەفەرمی کۆتاییهات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان تاوەکو 18ـی شوبات کاری پێدەکرێت، هاوکات دانوستاندن سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە لوبنانییانەی کە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە دەستبەسەرکرابوون لەگەڵ هەر یەکە لە حکومەتی ئەمریکا، ئیسرائیل و لوبنان دەستپێدەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک لە 'لوبنان و ئیسرائیل'، وەڵامی ئەم لێدوانەی کۆشکی سپی-یان نەداوەتەوە.
باکگراوند: بەهۆی شەڕی لوبنانەوە، نزیکەی چوار هەزار هاووڵاتی لوبنان بەهۆی بۆردوومانەوە کوژراون و زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارەبوون، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی 60 ڕۆژە بەگوێرەی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە پێویست بوو حیزبوڵلا چەک دابنێت و ئیسرائیلیش هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






