
پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکاتەوە کە فۆڕمی خۆ تۆمارکردن لە پڕۆژەی "هەژماری من"ـیان بردووە و هێشتا نەیانگەڕاندوەتەوە، داوا دەکرێت بە زووترین کات فۆڕمەکە بگەڕێننەوە.
وێنە گەورەکە: هەژماری من، پڕۆژەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانە، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە 7ـی ئاداری 2023 ڕاگەیێنرا. بەپێی دواین ئاماری تیمی هەژماری من، مانگی ڕابردوو 219 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ATMـەوە مووچەیان وەرگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داوا لە هەموو ئەو خانەنشینانە دەکەین فۆڕمی خۆ تۆمارکردنیان لە "هەژماری من" لایە و نەیانگەڕاندوەتەوە، بە زووترین کات بیگەڕێننەوە بنکەی هەژماری من لەناو ئەو بانکەی فۆڕمەکەیان لێ وەرگرتووە، بۆئەوەی بتوانن بە ئاسانی مووچەکەیان لەڕێگەی هەژماری بانکی تایبەت بەخۆیان وەربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشی ڕاگەیاندووە: تا ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆڕمی پڕۆژەی "هەژماری من"ـیان وەرگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، خانەنشینان دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من بکەن بە ژمارە 1991. سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 9:00 شەو بەردەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟






