
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ڕیازی پایتەختی سعودییە دەکات، ئامانج لەسەردانەکەشی هاوئاهەنگی کردن دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی ژێرخانی سووریا و مانەوە ئاگربەستی غەززە.
بۆچی گرنگە: سەردانەکەی فیدان لە چوارچێوەی پەرەدان بە پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی نێوان ڕیاز و ئەنقەرە، هاوکات هاوئاهەنگیکردنی وڵاتان بۆ پشتیووانیکردن لە ئیدارەی نوێی سووریا یەکێکی دیکەیە لە ئامانجی سەردانییەکەی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێکی دیکە لە ئامانجی سەردانەکەی کارکردن دەبێت لەسەر ڕێککەوتنی ساڵی 2016 کە لەنێوان هەردوو وڵات هاتە ئاراوە و دووبارە ئەو بابەتە دەخرێتەوە سەر مێزی گفتووگۆکان.
بابەتە ستراتیژیەکە: تورکیا و سعودییە، پەیوەندییەکی دبپلۆماسی و بازرگانی پتەویان هەیە، قەبارەی بازرگانی نێوانیان لە ساڵی 2024 گەیشتە 8 ملیار دۆلار، لە پرسی غەززە وسووریا پرسە ناوچەییەکانی دیکە دیالۆگی نزیک لە نێوانیدا هەیە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بۆ سێیەمجار لە دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی لە تەمموزی ساڵی 2023ـەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەبوارەکانی ئابووری و ئەمنیی و دۆخی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سوودانی ئامادەیی عێراقی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا نیشاندا. ڕەتیشیکردەوە سووریا ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکان کە ئێستا کار بۆ جێگیرکردنی ئارامی تیایدا دەکرێت، ئارامی ئەو وڵاتەش کاریگەری لەسەر ئارامی ناوچەکە دەبێت.
باکگراوند: فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودییە لە 14ی تەمموزی 2024 سەردانی تورکیای کرد، فیدان لە 12-1 لە چواچێوەی کۆبوونەوەی وڵاتان لەسەر پرسی سووریا سەردانی ڕیازی کرد، لەوێدا لەگەڵ بن فەرحان چاویان بەیەک کەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئاڕ تی بانک دواكهوتنى مووچه بۆ مووچهخۆران چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد






