دوای ئاگربەست 300 هەزار فەلەستنی گەڕاونەتەوە بۆ باکووری غەززە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-28

دیمەنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەززە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ڕێوڕەوەکان بەڕووی فەلەستینییەکان کرانەوە، 300 هەزار فەلەستنی بەرەو باکووری غەززە گەڕانەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: ساڵێک و سێ مانگە شەڕ لە کەرتی غەززە هەیە و بەهۆیەوە هەزاران فەلەستنی ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵین و ئاوارەبوون و هەزاران کەسیش بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران، دواجار بە ڕەزامەندی هەر یەکە لە ئیسرائیل و حەماس ئاگربەست ڕاگەیێنرا و ئێستا کاری پێدەکرێت.
چی ڕوودەدات: لە 27-1-2025 بەهەزاران هاووڵاتی غەززە دەستیانکرد بەگەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە باکووری کەرتی غەززە، ئەمەش لە چواچێوەی ڕێککەوتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستە لە غەززە ئاوارەکان لە شەقامی ڕەشید لە ڕێگەی خاڵی پشکنینی ڕۆژئاوای نەتسەریم بۆ شاری غەززە و باکووری کەرتی غەززە گەڕانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 هەزار ئاوارە لە باشوور و ناوەندی کەرتی غەززەوە بەرەو باکوور گەڕاونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە بنەماکانی ئاگربەستی غەززە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمدا ڕێگەدانە بە گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ باکووری غەززە، دواجار نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕێڕەوەکان بەڕووی فەلەستینییەکان کرانەوە و دەتوانن بگەڕێنەوە باکووری غەززە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاڕ تی بانک دواكهوتنى مووچه بۆ مووچهخۆران چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد






