دادگای عێراق سزای لەسێدارەدان بەسەر نۆ بازرگانی ماددەی هۆشبەردا دەسەپێنێت
- عێراق
- 29 کانوونی دووەم

دادگای ڕەسافە لە بەغدا. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤانیوز
دادگای ناوەندی تاوانەکان لە بەغدا بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 186 کیلۆگرام لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، سزای لەسێدارەدانی بەسەر نۆ کەسدا سەپاند.
وێنە گەورەکە: ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق زیادیانکردووە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر شەش تۆن و 183 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای ناوەندی تاوانەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەو 186 کیلۆگرام ماددە هۆشبەرەی دەستیبەسەردا گیراوە پێکهاتووە لە (کاپتاگۆن - ئەمفیتامین و کافین)، بازرگانەکان ویستوویانە بە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەرەکانی بفرۆشن.
ئەوەشی خستووەتەڕو، لەسەر ئەو بنەمایە و پاڵپشت بە بڕگە و ماددەکانی هەردوو یاسای ماددە هۆشبەرەکان و سزادانی عێراق، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە چەمچەماڵ چوار ڕاوچی دەستگیر كران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ دوا وادەی پێشکەشکردنی تانەکانی هەڵبژاردنە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک دەچێتە ناو هاوپەیمانێتییەکەی خەمیس خەنجەر
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی بەدر داوا دەکات ویلایەتی دووەم بە سوودانی نەدرێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای کارگێڕی عێراق فەرمانسالاریی بۆ هەڵپەساردنی بڕیارێکی سوودانی دەردەکات





