ئەمریكا نقومبوونی كەشتییە بەریتانییەكەی لە دەریای سوور پشتڕاستكردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-03

وێنەی كەشتییە بەریتانیەكە- میدیای یەمەنی
ئاڤا نیوز
دوو هەفتە لەمەوبەر حووسیەکان بە مووشەک هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی بەریتانیا لە دەریای سوور، ئەمڕۆ ئەمریکا ڕایگەیاند کەشتییەکە بەتەواوەتی نقومبووە.
وێنە گەورەکە: کەشتی ڕوبیماری بەریتانی لەلایەن حووسییەکانەوە بە مووشەک پێکرا، دوای 12 رۆژ بەریتانیا ڕایگەیاند کەشتییەکەیان پێ کۆنترۆڵ نەکراوە و بەتەواوەتی کەوتووەتە ژێردەریا، ئەمرۆ یەکشەممە ئەمریکا نقومبوونی تەواوەتی کەشتییەکەی پشتڕاستکردەوە.
بۆچی گرنگە: کەشتییەکە هەزاران تۆن پەینی کیمیایی هەڵگرتبوو، بەتەواوەتی دەریای پیس کردووە، ئێستا زیاتر لە 40 کیلۆمەتر چوار گۆشەی لە دەریایی سوور پیس کردووە و بەشێک لە ژینگە پارێزانیش بە مەترسی گەورەی دەزانن بۆ سەر پیسبوونی دەریا.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: کەشتییە بەریتانییەکە دوو مووشەکی بەرکەوتبوو، رۆژی یەکشەممە بەتەواوەتی لە دەریادا نقومبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەشتییەکە، زیاتر لە 20 هەزار تۆن، کبریت و فۆسفات و ئەمۆنیۆم و چەندین جۆری ماددەی دیکە لەسەربووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






