پورزایەکی بەشار ئەسەد بەتۆمەتی هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆی سووریا دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 کانوونی دووەم

عاتف نەجیب، پورزای بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا دەستگیرکردنی عاتف نەجیب، پورزایەکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریای ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارە بە هەڵگیرساندنی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2011ی ئەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزی ئاسایشی گشتیی سووریا لە گوندەکانی لازقییە توانرا عەتیف نەجیبیان، پورزای بەشار ئەسەد دەستگیر بکەن.
زانیاریی زیاتر: عاتف نەجیب، دیارترین ئەفسەری ڕژێمی ئەسەدە، هەروەها هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ هەڵگیرساندنی شۆڕشی سووریا، کاتێک بەرپرسی ئاسایشی سیاسی بوو لە پارێزگای دەرعا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەم بەرپرسەی پێشووی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، تۆمەتبارە بە تاوانی گەورە، لەوانە دەرهێنانی نینۆکی منداڵان لە سەرەتای شۆڕشی سوریادا، ئەمە کاتێک ڕوویدا لە خۆپیشاندانەکانی لە ڕۆژی 15ی مانگی مارسی ساڵی 2011 لە سووریا ژمارەیەک منداڵ لەسەر دیواری قوتابخانەیەک لە پارێزگای لازقیە دەنووسن "نۆرەی تۆش دێت دکتۆر" بەهۆی ئەمەوە 15 خوێندکار دەستگیردەکرێن و عاتف نەجیب فەرمان دەکات بە ئەسکەنجەدانیان و دەرهێنانی نینۆکەکانیان دواتر ئەو خوێندکارانە گیانیان لەدەستدا.
ئەم کارەی عاتف نەجیب لە بنەڕەتدا بووە هۆی تەقینەوەی دۆخی سووریا و هەڵگیرساندنی شەڕی 14 ساڵەی ناوخۆی لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






