عێراقچی: هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان گەورەترین هەڵە دەبێت ئەمریکا بیکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 شوبات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیێنێت، هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران یەکێک لە "هەڵە گەورەکان" دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، دەستبەجێ و بێ بیر کردنەوە وەڵام دەدرێنەوە.
ئەوەی پێویسە بیزانیت: عێراقچی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێرشێکی لەو جۆرە دەبێتە هۆی دروستبوونی شەڕێکی هەمەلایەنە لە ناوچەکەدا و یەکێک دەبێت لە "گەورەترین هەڵە مێژووییەکان". ئەو دەڵێت، تاران جەنگی ناوێت بەڵام بە تەواوی ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەیە.
زانیاریی زیاتر: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کشانەوەی واشنتن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018 و کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، بە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکە ناوبرد. لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیشەوە، عێراقچی دەڵێت، "مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا پڕە لە دوژمنایەتی و بێ متمانەیی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






