
دیمەنێكی وێرانبووی غەززە- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ئاشكرایان كردووە، تا ئەو كاتەی حەماس لیستی ئەو بارمتانەی كە لە ژیاندان ئاشكرا نەكات و دواتر ئازادیان نەکات ئیسرائیل ئاگربەست لەگەڵ حەماس ناكات، حەماسیش داوای ئاگربەستی یەکجارەکی دەکات.
وێنە گەورەكە: وابڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە 03-03-2024 ئیسڕائیل و حەماس لە قاهیرە كۆببنەوە بۆ قسەكردن لەسەر ئاگربەست، بەڵام ئیسڕائیل ئامادەی دانیشتنەكە نابێت تا حەماس دڵنیایی نەدات لە ئازادكردنی دیلەكان، حەماسیش دەڵێت ئازادكردنی دیلەكان بە ئاگربەستی كاتی نابێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە: پێشووتر شاندی ئیسرائیل بەبێ وەڵام گەڕاونەتەوە دوای وتووێژیان لەگەڵ میسر و قەتەر، ئەمە دوای ئەوەی ناوبژیوانەكان بەڵێنیاندا كە حەماس ژمارەی دیلەكان ئاشكرا بكات و بەڵێنی ئەوەش بدات كە لە ژیاندا ماون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، گرووپەكە ئامادەنییە هیچ جۆرە رێككەوتنێكی كاتی لەگەڵ ئیسڕائیل بكات و دیلەكانیش ئازاد ناكات تا ئیسرائیل نەكشێتەوە و مەرجەكان جێبەجێنەكات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






