لە چەند هێرشێکی هەسەدە 10 ئەندامی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 شوبات

دیمەنی هێزەکانی هەسەدە. وێنە - ڕاگەیاندنەکانی هەسەدە
ئاڤا نیوز
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە باشووری کۆبانێ و ڕۆژهەڵاتی منبج ڕوویدا، لە ئەنجامیشدا 10 ئەندامی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژران.
وێنە گەورەکە: حەوت هەفتەیە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لەنێوان کۆبانێ و منبج بەردەوامی هەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووریش لەو ماوەیەدا 554 کەس گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوون؛ 55 هاووڵاتی مەدەنی، 421 چەکداری سەر بە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، 78 ئەندامی هەسەدەش بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزان لە سنووری کۆبانێ، باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج، میحوەری دیرحافز لە دەوروبەری حەلەب و گەڕەکی رابتە لەناو منبج، هەسەدە هێرشیکردووەتەسەر پێگەی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، لە هێرشەکانیشدا 10 ئەندامی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون.
ئەوەشی خستووەتەڕو، لە هێرشەکاندا درۆنیش بەکارهێنراوە و ژمارەیەک زرێپۆش و پێگەی گرووپە چەکدارەکانیش لەناوبراون، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا کە دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت واقعێکی مەیدانی نوێ لەو ناوچەیەدا بسەپێنێت، لەکاتێکدا داواکارییەکان بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبوون دان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






