ئێران بۆ سوودان: لەبەرامبەر پێدانی بنکەیەک لە دەریای سوور درۆنی زیاترتان پێ دەدەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-03

کەشتییەکی بارهەڵگر لە دەریای سوور - وێنە: AP
ئاڤا نیوز
ئێران پێشنیازی بۆ سوودان کردووە، مۆڵەتی بدات تاوەکو لە دەریای سوور بنکەیەک دابمەزرێنن، لەبەرامبەر ئەوەشدا درۆنی زیاتریان پێ دەدات، بەڵام سوودان داواکەی ڕەتکردووەتەوە.
بۆچی گرنگە: تاران بەمەبەستی چاودێریکردنی هاتووچۆی دەریای نێوان نۆکەندی سوێس و ئیسرائیل، هاوکات بۆ پاڵپشتیکردنی حووسییەکان، دەیەوێت بنکەیەک لە دەریای سوور هەبێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسی هەواڵگریی سوودان بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ ئەوەی پشتڕاستکردەوە، ئێران بە سوپای سوودانی گوتووە، ئێمە ژمارەیەکی زیاتری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئێوە دەدەین، لەبەرامبەردا بنکەیەکی سەربازیی جێگیری ئێرانی لە دەریای سوور دابنرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی ئێراندا هاتووە، جگە لە درۆن، کەشتییەکی سەربازیش بە سوودان دەدات، کە توانای گواستنەوەی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی بەرپرسانی ئەمریکی، ئێران بە نزیکبوونەوەی لە سوپای سوودان چالاکییە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چرتر کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






