
ژمارەیەک چەکداری یەپەگە لە کۆبانێ
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا کە بە میت ناسراوە، مەحموود ئاغجە کە ناسراوە بە ئازاد حوسێن لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان کوژراوە، میدیاکانی پەکەکە پێشووتر هەواڵی کوشتنەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئۆپەراسیۆنێکی میت لە ناوچەی عەین عەرەب لە سووریا کە بە کۆبانێ ناسراوە، مەحموود ئاغجە کە ناسراوە بە ئازاد حوسێن ناوی لە لیستی داواکراوەکانی میت دا هەبووە، کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
زانیاریی زیاتر: مەحموود، بەرپرسی هەواڵگریی یەپەگە بووە لە کۆبانێ، لە ساڵی 2006وە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، لە تورکیا چالاکی کردووە، لە ساڵی 2015ەوە چووەتە ڕیزی یەپەگە لە سووریا.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بە گوێرەی زانیارییەکانی میت، مەحموود بە دەیان سەربازی تورکی کوشتووە، لە چالاکییەکانی لە شارەکانی ڕووها، ئامەد و بێشیکتاش دەیان چالاکی لە دژی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا ڕێکخستووە، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و ئەندامی دەزگا ئەمنییەکانی کوشتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: میدیاکانی پەکەکە چەند ڕۆژێک لە مەوبەر، هەواڵی کوشتنی ئازاد حوسێن وەک چەکدارێکی یەپەگە بڵاوکردەوە و بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدەن کە ئەو بەرپرسێکی هەواڵگری بێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






