
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و چەندین پرسیان تاوتوێ کرد و پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەیان بەرز نرخاند، هاوکات داواش دەکات سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە بەردەوام بێت.
وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نووسینگەی هادی عامری کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عێراق و نێودەوڵەتیی تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی پەرلەمان و پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2025ی بەرز نرخاند، ستایشی ڕێوشوێنەکانی حکومەت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی کرد.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لەو سەقامگیرییە کرد کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت. داواش دەکات هەوڵی زیاتری نێودەوڵەتیی بدرێت بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی جەنگ و پێشکەشکردنی پشتیووانی بۆ زیانلێکەوتووان.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد، کەبڕگەیەکی هەموارەکە پەیوەست بوو بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
کاریگەری ولێکەوتەکان: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ڕۆژی دووشەممە 3-2-2025 ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوت و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ دەبن لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، هاوکات چەندین ڕێکار گیراونەتەبەر لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ ئامادەکردنی هێڵی بۆڕیی عێراق-تورکیا لەپێناو هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی 10 کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد کورسییەکی دیکەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بەردەکەوێت






