
بینای دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵی وەڵامی بەیاننامەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەداتەوە و دەڵێت "بڕیارەکانی بەپێی دەستوور پابەندکەرن".
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، نابێت هیچ یاسایەک ڕابگیرێت کە پەرلەمانی عێراق دەریکردووە پێش ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوبکرێتەوە و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەم بارەیەوە کاتییە و پابەندکەر نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، بەپێی بڕگەکانی ماددەی 94 ـی دەستوور، کۆتایی و پابەندکەرن بۆ سەرجەم دەسەڵاتداران نابێت بەهیچ شێوەیەک پێشێل بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەرۆکایەتیی فایق زێدان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و هەڵوێستی خۆی دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیانیان دەربڕی.
باکگراوند: لە 21-01-2025 پەرلەمانی عێراق هەر سێ یاسای گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، بەیەک پاکێج پەسەند کرد. دواتر دادگای فیدراڵی کارکردنی بە یاساکان بەشێوەکی کاتی ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی "ئاینی ئیبراهیمی" دەدات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکانی عێراق بۆ گرووپە چەکدارەکان: پۆستی سەرۆکوەزیران وەرناگرن





