ئاڤا نیوز:
هەزاران خێزانی دیکە کە دانیشتووی هەشت گەڕەکی هەولێرن، لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن، بەمەش زیاتر لە 184 هەزار هاوبەش کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری، لە پارێزگاكانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجەش پشکنینی تەکنیکی کراوە و بەمزووانە پڕۆژەکە لەو پارێزگایانەش جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماوەی زیاتر لە شەش مانگە دەستیپێکردووە و لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە فراوانکردنی پرۆژەکە دەکرێت، بڕیارە تا هاوینی ساڵی 2026، کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان بە پرۆژەی ڕووناکی بکرێتە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین کامەران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پرۆژەی ڕووناکی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەموو ئامادەکارییەک کراوە و ئەمشەو بەچەند قۆناغێک کار لەسەر پرۆسەکە دەکرێت، لە کاتژمێر 12ـی دوای نیوەشەو کارەبای ئەو هەشت گەڕەکە، دەبێت بە 24 کاتژمێری.
گەڕەكەكان كامانەن: هەریەك لە گەڕەكەكانی: كوران، ڕزگاری، كوردستان، بەهاری كۆن، كرێكاران، ئازادی، ڕاستی و مەجیداوە ئەو هەشت گەڕەكە نوێیەن كە دەچنە نێو پڕۆژەی ڕووناكی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر پڕۆژەی ڕووناكی لە گەڕەكەكانی شادی، نازناز، بەختیاری، سەربەستی جێبەجێ كرابوون.
ئەمەش بزانە: ئێستا لە هەولێر 50 هەزار و 700 هاوبەش، كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە، كە 184 هەزار و 100 هاووڵاتیی هەولێر سوودمەندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت