
پێوەری پێوانی بوومەلەرزە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بوومەلەرزەکانی دەریای ئیجە مەترسی ڕژد لەسەر کەناراوەکانی یۆنان و تورکیا دروست دەکات و مەترسی ڕوودانی تسۆنامی هەیە.
وێنە گەورەکە: لە 72 کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە 200 بوومەلەرزە لە دەریای ئیجە دەدات و هەریەک لە یۆنان و تورکیا دەستیان بە ئامادەکاری خێرا کردووە لە ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی و کارەساتی سروشتی.
ئەوەی ئێستا روودەدات: یۆنان هەنگاوی ڕژدی ناوە بۆ رووبەروبوونەوەی مەترسییەکان کە ئەمانەن:
• پشووی فەرمی لە قوتابخانەکانی چوار دوورگەی نزیک لە بوومەلەرزەکان.
• هەڵوەشانەوەی گشت چالاکییەکان.
• ئامادەکردنی تیمی فریاگوزاری خێرا.
• دابینکردنی درۆن بۆ چاودێریکردنی بەردەوام.
• ئامادەکردنی تیمی فریاگوزاری هێلیکۆپتەر.
• چالاککردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی خێرا.
ئەوەی پەیوەندیدارە بە ئامادەکارییەکانی تورکیا:
پ. د. ئۆرهان تەتەر، بەڕێوەبەری گشتی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەشی زۆری بوومەلەرزەکان لە هێڵی بوومەلەرزەی سانتۆرینی (دوورگەیەکی یۆنان لە دەریای ئیجە) روودەدەن، ئەگەری کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ناوچەکانی تورکیا نیە و هێڵی بوومەلەرزە ڕاستەوخۆ نەبەستراوەتەوە بە تورکیا. لەگەڵ ئەوەشدا، رەنگە تورکیا بکەوێتە ژێر کاریگەری دووکەڵ و تۆزی ئەو کانە گڕکانانەی ئەگەری تەقینەوەیان هەیە لە ناوچەکە.
تەتەر ئاماژەی بەوەشداوە ئەوەی کە هەیە لەنێو بوومەلەرزەکان تاوەکو ئێستا بەهێزترین بوومەلەرزە گوڕەکەی 5.2 بووە و بەراورد بە هێڵی بوومەلەرزە لەو ناوچەیە گوڕەکە ئاساییە و ئاستی مەترسی زۆر نیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە