
کۆبوونەوەی ڕیبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی لەگەڵ ئەفسەران و کارماندانی سووپا. وێنە - ماڵپەری خامنەیی
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نییە.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی هێزی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانی ئێران لەگەڵ ئەفسەران و کارمەندانی سووپادا کۆبووەوە و گوتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کارێکی ژیرانە نییە، دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نییە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەری باڵای ئێران لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند:
- وا پیشانمان مەدەن کە ئەگەر لەگەڵ ئەو حکومەتە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشین، ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت، نەخێر، هیچ کێشەیەک بە دانوستان لەگەڵ ئەمهریکا چارەسەر نابێت، چونكه ئهزمونمان ههیه لهگهڵیان.
- لە ساڵانی نەوەدەکاندا نزیکەی دوو ساڵ لەگەڵ ئەمهریکا و چەند وڵاتێک دانوستانمان کرد، پەیماننامەیەک واژۆ کرا، بەڵام ئەمهریکییەکان کاریان لەسەر ئەو پەیماننامەیە نەکرد و کەسی دەسەڵاتداریش پەیمانەکەی دڕاند و کارێکی نەکرد.
لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژی سێشەممە 2025-02-04، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی دژی ئێران ئیمزا کرد، ئەویش کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێرانە بۆ سفر، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئێران چیتر نابێت نەوت بە وڵاتانی دیکە بفرۆشێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





