وێنەی پێشمەرگەیەک و ئاڵای کوردستان لەگەڵ چەند پارچە زەوییەک
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە پێشمەرگە و زێرەڤانی و پۆلیس و فەرمانبەر وکارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەربڕی.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 08-02-2025، هاوشێوەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکە، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا بە پێدانی زەویی بۆ پێشمەرگە و کارمەندان و پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆ.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە 64 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، ئەو 64 هەزار ناوە پۆلیس و زێرەڤانی و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەگرێتەوە.
- ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لیستی ناوی نۆ هەزار پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەت.
- ناوی هەر 64 هەزار کەسەکە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، لە وەزارەتی شارەوانی دەدرێتە شارەوانییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر فەرمانبەرێك، هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی ڕابردوو بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت، هاوکات مەرج و ڕێنمایی لەسەر پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





