
ساتی بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە سووپای ئیسرائیل لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس، لە میحوەری نەتساریم لە ناوەڕاستی غەززە دەستی بە کشانەوە کرد.
بۆچی گرنگە: چۆڵکردنی میحوەرەکە، دەرگا دەکاتەوە بە ڕووی دانیشتووانی ناوچەکە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و لە باکووری کەرتی غەززە نیشتەجێ بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە دەستیان بە کشانەوە کردووە لەو میحوەرە و پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ڕۆژەکە تەواوی هێزەکەیان لەو ناوچەیە پاشەکشە بکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیاروایە ڕۆژی سێشەممە یاخود پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دانووستانەکان بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست دەستپێبکات.
باکگراوند؛ ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 15ـی 1ـی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوژرانی زیاتر لە 46 هەزار کەس، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بە نێوەندگیریی ئەمریکا و میسر و قەتەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن






