
ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند، بەڵام مەرجی پێشوەختەی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران ئامادەیە لەگەڵ واشنتن دانووستان بکات، بەڵام ئامادە نییە لە ژێر سەپاندنی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاردا بچێتە دانوستاندنەوە کە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە سەپێندراوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام ڕایگەیاند: "هەڵگرتنی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە پێویستی بەدانووستانە، بەڵام نەک لە ژێر سیاسەتی پەیڕەوکردنی ئەو پەڕی گوشار، کە لەلایەن ترەمپەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، چونکە دانووستاندن لە دۆخێکی لەم جۆرەدا خۆبەدەستەوەدانە".
باکگراوند: لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نەکات، چونکە هەنگاوێکی لەو جۆرە نابەرپرسیارانەیە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن






