
ئاڤا نیوز
ژنێکی هیندی بە زۆر هاوسەرەکەی ڕازی دەکات بە فرۆشتنی گورچیلەی، بەڵام دواتر بە پارەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی هەڵدێت.
چیرۆکی سەرەکی: ژنێکی خەڵکی هیندستان بۆ ماوەی نزیکەی ساڵیک لەگەڵ هاوسەرەکەی گفتوگۆ دەکات تا ڕازی بێت بە فرۆشتنی گورچیلەیەکی بۆ ئەوەی بتوانێت بەو پارەیە کچەکانی لە خوێندن بەردەوام بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی هیندستان بڵاویان کردەوە کە ژنێک هاوسەرەکەی بە زۆر ڕازی کردووە گورچیلەیەکی بفرۆشیت دواتر زانراوە کە بە پارەی گوڕچیلەی هاوسەرەکەی، هەڵهاتووە بۆ ناوچەیەکی دیکە.
زانیاری زیاتر: پیاوێکی هیندی دوای دوودڵییەکی زۆر لەبەر منداڵەکانی کە بە پێویستی زانیوە داهاتووی منداڵەکانی مسۆگەر بکات ڕازی بووە بە فرۆشتنی گورچیلەیەکی بە نرخی 11 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی و دوای نەشتەرگەری و ئازارێکی زۆر، پارەکەی ڕاستەوخۆ داوە بە هاوسەرەکەی هاوسەرەکەشی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەو پارەیە هەڵهاتووە.
ئەمەش بزانە: فرۆشتنی ئەندامی جەستە لە هیندستان زیاتر لە سێ ساڵە قەدەغە کراوە بەڵام ئەو پیاوە لە بازاڕی ڕەشدا ئەم کارەی لەبەر منداڵ و هاوسەرەکەی ئەنجامداوە، کاتێک ئەو پیاوە هۆکاری ڕاستەقینەی فشاری ژنەکەی بۆ فرۆشتنی گورچیلەکەی زانی زۆر دڵی شکاوە و بە یارمەتی پۆلیسی ناوخۆ توانیویەتی شوێنی حەشاردانی ژنەکەی بدۆزێتەوە، دوای ڕووبەڕووبونەوە ژنەکە گوتی ماوەیەکی زۆرە ویستوویەتی لەگەڵ خۆشەویستەکەی ڕابکات، بەڵام پێویستی بە پارە هەبووە هەروەها نیازی نییە بگەڕێتەوە ماڵەوە یان پارەکەی بداتەوە و داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا



