
ئاڵای وڵاتی ئێران لە مەیدانی ئازادی
ئاڤا نیوز
لە یادی 46 ساڵەی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، ئەمڕۆ مەراسیمێکی گەورە لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و بڕیارە مەسعود پزشکیان، سەرۆکی ئێران وتارێک پێشکەش بکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 10-2-2025, یادی 46 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران دەکرێتەوە، مەراسیمەکە نەریتێکی ساڵانەیە و چەندین ڕێپێوان و مەراسیمی تایبەت بە یادەکە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەڕێوەدەچێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەستەی ڕێکخەرانی مەراسیمی 22ی بەهمەن، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە تارانی پایتەخت 13 ڕێپێوانی گەورە بەڕێوەدەچێت، هەمووان بەرەو گۆڕەپانی ئازادی دەڕۆن بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی یادی مەزن، کە مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران بە وتارێک بەشداری دەکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیا جیهانییەکان سەرنجیان لەسەر وتارەکەی ئەمڕۆی پزیشکیانە، دوای لێدوانەکەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کە دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا بە ناشەرەفمەندانە ناوبرد، چاوەڕوان دەکرێت دواین هەڵوێستی پزشکیان لەم وتارەدا ڕابگەیەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن





