
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا، باسی لەو ڕۆژانە کردووە کە لە زیندانەکانی عێراق بەسەریبردووە و دەڵێت،" ئەزموونێکی باش بوو بۆ درێژەدان بەکاری سیاسیم".
چیرۆکی سەرەکی: شەرع لەمیانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستێکدا نهێنی و وردەکاریی زیندانیکردنی لە بەندیخانەکانی عێراق دەگێڕێتەوە، بەتایبەت لەئەبوغرێب و بووکا.
زانیاریی زیاتر: شەرع لە میانی پۆدکاستێکدا کە لەگەڵ ئەلیستەر کامپبێل، وتەبێژی پێشووی تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، ئاماژەی بەوەدا کە باوکی پەنابەرێکی سیاسی بووە لە عێراق و پێشتر لە ڕۆژنامەکانی سعودییە و سووریادا لەسەر پرسە سیاسییەکان بابەتی بڵاودەکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی سووریا باس لەوە دەکات لەگەڵ دەسپێکردنی کاری سیاسی لەعێراق دەستگیرکراوە و خراوەتە نێو زیندانی ئەبوغرێب، دواتر گواستراوەتەوە بۆ زیندانی بووکا، دواتر بۆ زیندانی کوپەر لە بەغدا و دواجار بۆ زیندانی تاجی، لەوێشەوە پێش دوو رۆژ لەدەستپێکردنی شۆرشی سووریا ئازاد کراوە.
ئەمەش بزانە: ئەحمەد شەرع لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: لە ماوەی زیندانیکردنم چەندین کەسم ناسیوە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی سیاسیم هەبووە و ئەو ئەزموونەش بۆ من دەسپێکی باشبووە بۆ چالاکی و پێگەیشتنم وەک کەسایەتییەکی سیاسی، هەر لەزیندانیش هەموو کاتەکانم بە بیرکردنەوە و پلاندانان بۆ داهاتووی سیاسی خۆم بەسەر دەبرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن





