لە بازگەکانی عێراق ڕێگریکردن لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
- کوردستان
- 11 شوبات

هەناردەکردنی بەرهەمی کارگەکانی کوردستان بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق بەردەوامە، بارەکان یان دەبێت کاڵاکە کۆدی پیشەسازی عێراقی هەبێت یانیش ئەوەتا لە بازگەکانی مووسڵ و کەرکووک دەبێت بەرتیل بدات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە شەش مانگە ڕێگری لە هەناردەکردنی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە، ئەمەش دەیان کارگە داخراون لەکۆی 10 هەزار کارگە لە هەرێمی کوردستان کە بەرهەمیان هەیە و تەنیا 35 یان بۆیان هەیە بەرهەم بۆ شارەکانی عێراق بنێرن، سەدان کرێکاریش بێ کاربوون.
لێدوانی فەرمی: گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئاڤای گوت، "بڕیاربوو لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکانی پێکبهێنرێت، بەڵام هێشتا بەغدا نەهاتووەتە ژێرباری پێکهێنانی ئەو لیژنەیە و چارەسەری کێشەکان و ڕێگریکردن بەردەوامە."
ئەمەش بزانە: جگە لە ڕێگریکردن لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان، ئیمتیازەکانیشیان هاوتای کارگەکانی عێراق نییە لە کۆبوونەوەکاندا داوا کراوە ئیمتیازاتەکان ئەوانیش بگرێتەوە، وەک پاڵپشتی دارایی و لێخۆشبوون لە بڕێکی باج و پارەی کارەبا و چەند ئیمتیازێکی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





