ترەمپ پلانی ڕاگواستنی خەڵكی غەززە لەگەڵ شای ئوردن تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 شوبات

شا عەبدوڵڵا شای ئوردن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە ئەمڕۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە واشنتن چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت و لەسەر پرسی ڕاگواستنی دانیشتووانی غەززە بۆ ئوردن کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.
وێنە گەورەکە: دوای هەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی پلانی ڕاگواستنی دانیشتووانی غەززە بۆ ئوردن و میسر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ڕازیکردنی هەردوو وڵات بۆ پەسەندکردن و جێبەجێکردنی پلانەکەی.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە هەوڵ دەدەم ڕێککەوتن لە گەڵ شا عەبدوڵڵای ئوردن بکەم و دوای ئەوە لەگەڵ میسریش ڕێککەوتن ئەنجامدەدەین و دەست بە جێبەجێکردنی پلانی دووبارە بونیادنانەوەی غەززە دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئوردن و میسر بە توندی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ ڕەتدەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی ئەمریکا جێبەجێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن





