شای ئوردن و ترەمپ لە کۆشکی سپی باسیان لە ڕاگواستنی خەڵکی غەززە کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 شوبات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن و شازادە حوسێن، شازادەی جێنشینی ئوردن کرد و دۆخی غەززەیان تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: شا عەبدوڵا، شای ئوردن ڕایگەیاند، "من لەو باوەڕەدام کە هەمیشە ڕێگایەک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەیە." سەبارەت بە پڕۆژەکەی ترەمپیش بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە و نیشتەجێکردنیان لە میسر و ئوردن، شا عەبدوڵا گوتی، "پێویستە چاوەڕێ بین بزانین پڕۆژەی میسر بۆ کەرتی غەززە چۆنە کە بڕیارە پێشکەشی بکات."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر پڕۆژەکەی خۆی کردەوە و گوتی "فەلەستینییەکان لە شوێنێکی دیکە لە دەرەوەی کەرتی غەززە پارێزراو دەبن." ئەو گوتیشی، "لە میسر و ئوردن زەوی هەیە کە فەلەستینییەکان دەتوانن لە سەری بژین." ترەمپ گەشبین بوو بەوەی پڕۆژەکەی لەلایەن میسرەوە پەسەند بکرێت و گوتی "ئەگەری 99٪ هەیە کە لەم بارەوە لەگەڵ میسر بگەینە ڕێککەوتن."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ترەمپ پێشتر هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر میسر و ئوردن پێشنیازەکەی پەسەند نەکەن، ئەوا یارمەتییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو دوو وڵاتە ڕادەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ دەیەوێت دانیشتوانی غەززە بە شێوەیەکی هەمیشەیی بۆ وڵاتانی دەرەوە بگوازرێنەوە و غەززە بکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری کە ئەمریکا بەڕێوەی ببات. ئەو هەروەها گوتی "لکاندنی کەرتی خۆرئاوا بە ئیسرائیلەوە کارێکی سەرکەوتوو دەبێت."
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ترەمپ سووربوونی خۆی لەسەر مۆڵەتدان بە حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان تا کاتژمێر 12ـی ڕۆژی شەممە دووپات کردەوە، هاوکات گوتی، لەو باوەڕەدا نییە کە حەماس پابەندی مۆلەتەکە بێت و بارمتەکان ئازاد بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن





