
چەند هێلکەیەک لەناو سەبەتەیەک دانراون
ئاڤا نیوز
هێلکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ماددە خۆراکییە پێویستەکان و سوودی زۆری بۆ لەش هەیە بە تایبەت تەندروستیی قژ و پێستی سەر.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێیی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "Times of India"، هێلکە بە هەردوو پێکهاتەکەی زەردێنە و سپێنە بەشێوازی جیاواز لە چارەسەری و چاودێریکردنی تەندروستیی قژ بەکاردێت و هەر یەکێکیان تایبەتمەندی و سوودی خۆی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەردێنەی هێلکە بڕێکی زۆر ڤیتامین، کانزا و ترشە چەورییە پێویستەکانی تێدایە، ئەمەش وایکردووە بۆ قژ و پێستی سەر چارەسەرێکی خۆراکی بێت، هاوکات ڕێژەیەکی بەرز لە ماددەی "بیوتین"ـی تێدایە، کە توانای بەهێزکردنی تاڵە قژەکانی هەیە و زەردێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A و D و E کە پێویستن بۆ تەندروستیی قژ.
زانیاریی زیاتر: ترشە چەورییەکانی ناو زەردێنەی هێلکە وەک شێدارکەرەوەی قووڵ بۆ پێستی سەر کاردەکەن و ڕێگە لە وشکبوونەوە و قژهەڵوەرین دەگرن، پرۆتینەکانیش قەدی مووەکان بەهێز دەکەن و توانای لاستیکیی قژ زیاد دەکەن، ئەمەش وا دەکات تاڵەکانی قژ کەمتر بشکێن.
لەلایەکی دیکەوە: سپێنەی هێلکە سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتینە، زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پێکهاتەی قژ، بەو پێیەی قژ لە پرۆتینێک پێکهاتووە پێی دەگوترێت "کیراتین". جگە لە پرۆتین، سپێنەی هێلکە ئەنزیمێکی تێدایە یارمەتیی لابردنی چەوریی زیادە و پیسیی پێستی سەر دەدات، ئەمەش بەتایبەتی سوودی بۆ ئەو کەسانە هەیە، کە پێستی سەریان چەورە، چونکە کۆبوونەوەی چەوری دەبێتە هۆی ڕێگری لە گەشەی قژ، پرۆتینی ناو سپێنەی هێلکە یارمەتیی باشترکردنی تاڵەکانی قژی لاواز یان تێکچوو دەدات.
بەکارهێنانی زەردێنەی هێلکە: زەردێنەکە لە سپێنەکە جیا دەکرێتەوە و لێکدەدرێت تاوەکو یەکدەگرێت پاشان ڕاستەوخۆ لە پێستی سەر و قژ دەدرێت و بۆ ماوەی 20 تا 30 خولەک جێ دەهێڵرێت، پاشان بە ئاوی شلەتێن دەشۆرێت، ئەم ماسکە دەتوانرێت هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت.
بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە: سپێنەکە لە زەردێنەکە جیا دەکرێتەوە و لێکدەدرێت تاوەکو دەبێتە کەف پاشان لە پێستی سەر و قژ دەدرێت، باشتر وایە لەکاتی بەکارهێنانی ئەم ماسکە زیاتر گرنگی بەو شوێنانە بدرێت، کە چەورن یان مووەکانیان هەڵدەوەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






