24 پارێزگای ئێران بەهۆی بێکارەبایی فەرمانگە و قوتابخانەکانیان داخست
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 شوبات

دوو منداڵ لە ئێران کە بە هۆی نەبوونی کارەباوە لەبەردەم ڕووناکی مۆمدا ئەرکەکانی قوتابخانەیان جێبەجێ دەکەن
ئاڤا نیوز
لە 24 پارێزگای ئێران بەهۆی نەبوونی کارەبا دامودەزگا فەرمییەکان و قوتابخانەکان داخران.
چیرۆکی سەرەکی: بێ کارەبایی ماڵی دانیشتووانی زیاتر لە 24 پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تاریک کردووە و گەورەبوونی گرفتەکەش کێشەی بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دروستکردووە، تەنانەت بووەتە کێشە لە نێوان وەزارەتی کارەبا و وزەی ئێران بەمەش ئێستا زیاتر لە 32%ـی دانیشتووانی ئێران بە تەواوەتی ژیان لە بێکارەبایی بەسەر دەبەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوت کە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵاتی ئێرانە ڕایگەیاند: وەزارەتی کارەبا بەهۆی خراپ ئیدارەدانی سەرچاوەی سووتەمەنی نەیتوانیوە بەگوێرەی پێویست کارەبا بەرهەم بێنێت و ڕێگری لە فراوانبوونی قەیرانەکە بکات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی میدیاکانی ئێران لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تارانی پایتەخت چەند جارێک توشی بێکارەبایی سەرتاسەری بووەتەوە، ئەمەش وای کردووە لەگەڵ نەمانی کارەبا و سوتەمەنی لەو وڵاتەدا وەزیرانی کارەبا و نەوت یەکدی بە بەرپرسیاری بابەتەکە تۆمەتبار بکەن و هاووڵاتییانیش ناڕەزایی دەردەبڕن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن





