
ساتی ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە
ئاڤا نیوز
حەماس بە تووندی دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستێتەوە و دەڵێت، هەڵوێستمان ڕوونە و ڕێگە بەو هەڕەشانەی ئەو دوو وڵاتە سەبارەت بە چۆڵکردنی غەززە نادەین.
بۆچی گرنگە: ئەم پەیامەی حەماس دوای ئەوە دێت کە حەماس هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد بەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ئازاد ناکات، ئەمریکاش لە بەرامبەردا هەڕەشەی دۆزەخی کرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەلایەکی دیکە: لە پاڵ ئەمەشدا، ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕی کرد ئەگەر کاروانی شەشەمی بارمتەکان لە ڕۆژی شەممە وەرنەگرێتەوە
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حازم قاسم، گوتەبێژی حەماس ڕایگەیاند: پێویستە لەسەر ئیسرائیل پابەندبێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە تائەو کاتەی سەرجەم بارمتەکان ئازاد دەکرێن.
هاوکات بزووتنەوەی حەماس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەوان بەڵێن لە ناوبژیوانانەوە وەردەگرن بۆ ئەوەی "داگیرکەر" پابەند بکەن بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە و داوا دەکەن ئیسرائیل پابەند بێت بە پرۆتۆکۆڵی مرۆیی.
قووڵتر: خەریكە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە دروست ببێت، ئەمەش دوای دەستبەکاربوونی دۆنالد ترەمپ، وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئیسرائیلیش پشت ئەستووربووە بەوەی ئەمریکا نەک هەر پشتیوانی دەکات بەڵکو داوی چۆڵکردنی غەززە و دەرکردنی خەڵکەکەشی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن






